ناوەندی ڕاگەیاندنی دەسەڵاتی دادوەری ئێران ڕایگەیاند کە یەکێک لەو دۆسیانەی کە ڕاستەوخۆ دوای کودەتاکەی ئەمریکا و ڕژێمی زایۆنیستی لە مانگی بەفرانباری ساڵی ڕابردوودا لە دادگای گشتیی پارێزگای ئەلبورز تۆمار کرا، پەیوەندی بە کەسێکەوە بە ناوی “مەجید ئادینە” لە ناوچەی محەممەدشاری کەرەج هەبوو کە لە ١٩ی بەفرانبار بە چەکی دەمانچە و کەرەستەی سەربازییەوە دەستبەسەر کرابوو.
“مەجید ئادینە” لە شوێنی تاوانەکە بە دەمانچەیەک و سێ خزنی گولـــلە؛ ٣٠ فیشەکی؛ ٢ تاسێنەر؛ 2 بوتڵی گازی فرمێسکڕێژ و هەڕەی کارەبایی و بوتڵێک بەنزین لە درەنگانی شەوی ١٩ی بەفرانبار لەلایەن ڕێکخراوی ئیتلاعاتی سپای پارێزگای ئەلبۆرزەوە لەگەڵ کەسێکی تر دەستگیرکرا.
تۆمەتبارەکە کە بە کەرەستەی سەربازی تەواوەوە دەستگیرکراوە، بەپێی ئەو بەڵگانەی کە لەبەردەستدان، کەسێکی ڕاهێنراو بووە.
بەم پێیە لە کاتی لێپرسینەوەکاندا، ڕەتیکردەوە هیچ جۆرە بەکارهێنانی ئەو چەکە دۆزراوەی هەبێت و ڕایگەیاندووە کە بۆ کڕینی جل و بەرگ چووەتە شوێنەکە و بەنیازی ئەوە بووە یارمەتی هێزە ئەمنییەکان بدات کە خەڵک لە کۆبوونەوەکان دوور بخەنەوە.
هەروەها بوتڵێک بەنزین و هەڕەی کارەبایی لەگەڵ خۆی بردووە بۆ ئەوەی کاریگەرییەکانی گازی فرمێسکڕێژ بێلایەن بکات.
ناوبراو کە یەکێک بوو لە بریکارەکانی کودەتای ئەمریکی- زایۆنی و ئەندامی گرووپە تیرۆریستییەکانی نیشتەجێی وڵاتێکی دراوسێیە، بەپێی ئەو مەشق و ڕاهێنانانەی کە لە گرووپە دوژمنکارەکانەوە وەریگرتووە، لە کاتی ئامادەبوونی لە ئاژاوەگێڕییەکان و لە کاتی دەستبەسەرکردنیدا مۆبایلی نەبووە.
Your Comment